AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٢ ٢١:٣٩

چەند سەربازی ئەمریکا ئەمڕۆ لە سووریا کوژران

چەند سەربازی ئەمریکا ئەمڕۆ لە سووریا کوژران

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، لە هێرشەكەی ئەمڕۆ سەر دەورییەكی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكا و سووریا لە شاری تەدمور لە بیابانی سووریا، دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەو وڵاتە کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پنتاگۆن ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا، کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی وڵاتەكەی لە هێرشەکەی تەدموردا لە سووریا ڕاگەیاند و دەشڵێت، "هێرشەکە لە میانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داعش ڕوویداوە و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون".

لەلایەكی دیكەوە دوو بەرپرسی سووری بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممە کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی سووریا و هێزێکی ئەمریکی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە کاتی ئەنجامدانی دەوریەدا لە شاری تەدمور لە ناوەڕاستی سووریا هێرشیان كراوەتەسەر و بریندار هەیە.

News ID 57883

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha